رووداو دیجیتاڵ
ماسییەک لە دەریاچەی دووکان راوکرا کە کێشەکەی 75 کیلۆگرام بوو، راوچییەکە ماسییەکەی بە قولاب راو کردووە، ماسیفرۆشێک دەڵێت ماسییەکەیان بە زیاتر لە یەک ملیۆن دینار فرۆشت.
رۆژی دووشەممە، 10ـی تەممووزی 2023 ئاراس عەبدوڵلا، خاوەنی ماسی برژاوی تەلان لە قەزای دووکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێمە ماسییەکەمان لە راوچییەک کڕییەوە، کە لە دەریاچەی دووکان بە قولاب راوی کردبوو، ماسییەکە کێشی 75 کیلۆگرام بوو".
ئاراس عەبدوڵلا دەڵێت، ماسییەکەی بە کەسێک فرۆشتووە کیلۆی بە 14 هەزار دینارە، کە کردوویەتییە ملیۆنێک و 50 هەزار دینار.
لە رۆژی 5ـی ئادارەوە تاوەکو 15ـی حوزەیران لە هەرێمی کوردستان راوەماسی قەدەخە بوو، ئێستا راوە ماسی ئازادە بە مەرجێک هەندێک کەرەستە بۆ راوکردنیان بەکارنەهێندرێت، کە لە هەموو کاتێکدا قەدەخەن، وەکو تەقەمەنی و کارەبا.
بەگوێرەی ئاماری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی ساڵانەی ماسی لە هەرێمی کوردستان 6 بۆ 7 هەزار تۆنە، بەڵام خواستی ساڵانە دەگاتە 12 هەزار تۆن و ئەوەی دەمێنێتەوە هاوردە دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ