نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆن: بۆ تۆماری بایۆمەتری و دابەشکردنی کارتی دەنگدان بنکەکانمان کراوەن

10-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دەرگاکانیان بۆ تۆماری نوێی بایۆمەتری و دابەشکردنی کارتی دەنگدان کردوونەتەوە و هاووڵاتییان دەتوانن سەردانیان بکەن.
 
رۆژی دووشەممە 10ی تەممووزی 2023 نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بۆ تۆمارکردنی بایۆمەتری و دابەشکردنی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری، بنکەکانمان کراوەن بۆ پێشوازیتان لە رۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە؛ کاژێر 08:00ی بەیانی بۆ 03:00ی پاشنیوەڕۆ."
 
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دەستیان بە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق کردووە و گوتیشی، تۆماری بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان زیاتر بۆ ئەو ئاوارانەیە کە خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراقن و لە هەرێمی کوردستانن؛ لەنێویاندا ئاوارەکانی خەڵکی شنگال.
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، گواستنەوەی دەنگدەر بۆ دەنگدەرانی عێراقی لە پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە، بەڵام هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجەوە ناتوانن ناوەکانیان بگوازنەوە پارێزگایەکی دیکەی عێراق.
 
هەر هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان بیەوێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، نەوەکو ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ناوەکەی بگوازێتەوە، دەتوانێت ئەو کارە بکات، بەو مەرجەی فۆرمی خۆراکی لەو شارە بێت کە ناوەکەی بۆ دەنگدان لێ دەگوازێتەوە، بۆ نموونە؛ هاونیشتمانییەک دانیشتووی هەولێر بێت و پێشتر دانیشتووی سلێمانی بووبێت و لەوێ دەنگی دابێت، بە مەرجێک دەتوانێت ناوەکەی بگوازێتەوە بۆ هەولێر فۆرمی خۆراکی هەولێر بێت، بە پێچەوانەوە ناتوانێت و دەبێت دەنگدانی هەر لە سلێمانی بێت.
 
لە سنووری پارێزگای هەولێر 53 بنکە بۆ تۆماری بایۆمەتری و دابەشکردنی کارتی دەنگدان کراونەتەوە و تاوەکو 7ـی ئاب هاووڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن.
 
کۆمیسیۆن رایگەیاندووە، هەرکەسێک سەردانیان بکات پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی پێ بێت؛ پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی؛ وڵاتینامەی عێراقی؛ کارتی زانیاری؛ پسووڵەی خۆراک؛ کارتی دەنگدانی کۆن ئەگەر هەبوو؛ پسووڵەی لێوەرگرتنەوەی کارتی کۆن ئەگەر هەبوو.
 
ىڕیارە 18ـی مانگی 11ـی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق بەڕێوەبچێت؛ بەڵام چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا ناکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.