وەزارەتی کشتوکاڵ نزیکەی 2 ملیۆن ئاژەڵ دەشوات

10-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری تەندروستیی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاژەڵی ئەو شوێنانە دەشۆن کە تای خوێنبەربوونیان تێدا بڵاوبووەتەوە، تائێستاش "نزیکەی دوو ملیۆن ئاژەڵیان شۆردراون."
 
رۆژی پێنجشەممە، 10ـی تەممووزی 2025، د. فەرەیدوون حەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رشاندنی مەیدانیی ئاژەڵان بەردەوامە، ئەو شوێنانەشی کە نەخۆشییەکەیان لێ دەرکەوتووەتەوە، دووبارە ئاژەڵەکانیان دەشۆینەوە".
 
بە گوتەی د. فەرەیدوون حەمەد، ئەم نەخۆشییە پەیوەندی بە گەرماوە هەیە، بەڵام ئێستا مەترسییەکەی بەراورد بە چەند مانگی رابردوو کەمبووەتەوە.
 
بەڕێوەبەری تەندروستیی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ گوتی: "تائێستا ئاژەڵانی 2000 گوند بە دەرمان رشێندراون، لە هەموو هەرێمی کوردستان، یەک ملیۆن و 900 هەزار ئاژەڵ شۆردراون و پڕۆسەکە شبەردەوامە، هەروەها 217 هەزار ئاژەڵی نەخۆش چارەسەر کراون".
 
دوایین جار لە 2025-06-29 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر دەستنیشان کرا، پیاوێکی تەمەن 47 ساڵانە و قەسابە
 
ژمارەی ئەوانەی لە دوو مانگی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان تووشی تای خوێنبەربوون بوون، گەیشتووەتە 7 کەس. وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە، ئەوانی دیکە بەتەواوی چاکبوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی مافی مرۆڤ: 500 زیندانی چاکسازییەکان سزای لەسێدارەدانیان هەیە

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ رایگەیاند، 500 زیندانی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە. ''زۆریی سزادراوان، سیستمی چاکسازیی نێو چاکسازییەکانی خستووەتە ژێر پرسیارەوە.''