لە ئاسیا هێرشی چەتەکانی دەریا 83% زیادیکردووە

10-07-2025
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاڵوگۆڕی زانیاریی رێکخراوی نێودەوڵەتیی رێکەپ (ReCAAP)، لە 6 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 95 رووداوی چەتەیی دەریایی و دزیی چەکدارانە لە دژی کەشتییەکان لە ئاسیا تۆمارکراون، ئەمەش بەراورد بە هەمان ماوەی پار، 83% زیادیکردووە.
 
زۆرینەی رووداوەکان لە گەرووی مەلەگە و سینگاپوور روویانداوە، کە رێکخراوەکە وەک "ناوچەیەکی جێگەی نیگەرانی" دەستنیشانی کردووە. لەو ماوەیەدا 80 رووداو لەو گەرووانەدا تۆمارکراون، لە کاتێکدا لە نیوەی یەکەمی پاردا تەنیا 21 رووداو هەبوون.
 
سەرەڕای زیادبوونی ژمارەکە، زۆربەی رووداوەکان لە گەرووی مەلەکە و سەنگاپوور تووندوتیژ نەبوون و لە 90%ـی حاڵەتەکاندا هیچ زیانێک بەر تیمی کەشتییەکان نەکەوتووە. 9٪ـی رووداوەکانیش لەکاتی تاریکیدا کراون.
 
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ بەڵگەیەک نییە کە کەشتیی هەڵگری ئاڵای وڵاتێکی دیاریکراو کرابێتە ئامانج، بەڵکو هێرشەکان زیاتر کراونەتە سەر ئەو کەشتییانەی کە بە هێواشی رۆیشتوون و تیمەکانیان کەمتر وریابوون.
 
رێکخراوی دژە چەتەیی دەریایی دەڵێت، "بکەرانی تاوانەکان لەکاتی هێرشکردنە سەر کەشتییەکان ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ دزینی شتی کەمبەها. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بارودۆخی خراپی ئابووری و کۆمەڵایەتی پاڵنەرە بۆ کردنی ئەم تاوانانە."
 
ڤیجای دی چافکار، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوەندی ئاڵوگۆڕی زانیاریی رێکەپ رایگەیاند، پێویستە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ئامادەیی خۆیان لەو شوێنانەدا زیاتر بکەن کە چەتەیی و دزیی چەکدارانە تێیاندا دووبارە دەبنەوە، تیمی کەشتییەکانیش پێویستە وریاتر بن.
 
چافکار گوتی، "پێویستە کاپتنی کەشتییەکان لەکاتی تێپەڕبوون بەو ناوچانەی جێگەی نیگەرانین و ئەگەری هێرشی چەتەکان هەیە، رێوشوێنی پێشوەختە بگرنەبەر بۆ رێگری لە هەر کەسێک بەبێ مۆڵەت بێتە سەر کەشتییەکەیان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.