رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، لە گەڕەکی راپەڕین باڵەخانەیەک رووخا، کرێکارێک گیانی لە دەست دا و چوار کرێکاریش بریندار بوون.
رۆژی پێنجشەممە، 10ـی تەممووزی 2025، کاوە شێخ سەلام، جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کرێکارەکان لە کۆمپانیای تویۆتا کاریان کردووە.
هەروەها سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە پێشەوا بەختیار پەیامنێری رووداوی گوت: "پێنج کرێکار گەیێندراونەتە نەخۆشخانە، لەو ژمارەیە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە".
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی عەبدوڵڵا عامرە و تەمەنی 32 ساڵە، ئەو کرێکارانەی بریندارن تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 40 ساڵانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ