راگەیێندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە لەبارەی شەڕەکەی خەبات

10-07-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا وردەکاریی گرژی و ئاڵۆزییەکانی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێری ئاشکرا کرد.
 
رۆژی پێنجشەممە، 10ـی تەممووز وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، هۆکاری کێشەکە "ناکۆکی لەسەر زەویوزار" بووە و بەداخەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە. وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە کە دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
 
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە: "بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومی و حیزبی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ توانرا هەر زوو ئەو کێشەیە سنووردار بکرێت و بە هاوکاریی خەڵکی دەڤەرەکە ناوچەکە ئارام کرایەوە و رێکاری یاسایی بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان و سزادانی سەرپێچیکاران دەستیپێکردووە."
 
وەزارەتی ناوخۆ داوا لە خەڵکی ناوچەکە دەکات کە "بە قسەی ناحەزان و هاندانی دەستی گوماناوی هەڵنەخەڵەتێن و بەردەوام بن لە پابەندی بە رێنماییەکانی ئاسایش و هاوکار بن بۆ نەهێشتنی گرژییەکان."
 
لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا، وەزارەتی ناوخۆ دڵنیایی دەدات و جەخت دەکاتەوە: "ئارامی و ئاسایشی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرووی هەموو شتێکە و رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادرێت بە هەر مەبەستێک بێت پەرە بە نائارامی و گرژی بدات و هاوڵاتییانی هەرێم[ی کوردستان] دڵنیا دەکەینەوە کە کوردستان هەر بە سەقامگیرترین ناوچە لەدەڤەرەکەدا دەمێنێتەوە."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئێڤیکا سیلینا، سەرۆکوەزیرانی لاتڤیا

سەرۆکوەزیرانی لاتڤیا بۆ رووداو: هەنگاریا بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا لەگەڵمان نییە

ئێڤیکا سیلینا، سەرۆکوەزیرانی لاتڤیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، یەکێتیی ئەورووپا بێ جێگرەوە نییە بۆ هاوکاریکردنی دارایی ئۆکراینا، بەڵام لە بژاردەکانی دیکە هەنگاریا پشتیوانییان لێ ناکات.