وەزیری بازرگانی بۆ رووداو: رێگریکردن لە ناردنی بەرهەمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی عێراق بە شێوەیەکی کاتی لابرا

10-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رێگریی بەردەم شۆفێری بارهەڵگرەکان بۆ چوونە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق بە شێوەیەکی کاتی لابرا.
 
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بڕیار دراوە "بەشێوەیەکی کاتی" رێگریکردن لەو بارهەڵگرانە بوەستێت کە بارەکانیان لە هەرێمی کوردستانەوە دەبەنە نێوەڕاست و خوارووی عێراق.
 
زیاتر لە هەفتەیەک بوو جگە لە سەوزە و میوەی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق بێ گومرگ رێگەی نەدەدا هیچ بارهەڵگرێک بەرهەمی نێوخۆی هەرێمی کوردستان یان هاوردەکراو بباتە نێوەڕاست و خوارووی عێراق، ئەوەش بە پاساوی نەبوونی مۆڵەتی بەغدا لەلایەن کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستانەوە.
 
لەبارەی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکە و لابردنی ئاستەنگییەکان بەشێوەیەکی هەمیشەیی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان گوتی، "هەندێک رێکار ماون کە دەبێت تەواو بکرێن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.