ژمارەیەک پێشمەرگەی خانەنشین لە سەیدسادق: خۆمان زەویمان کڕیوە و ئێستا دەڵێن سوومەندن و زەویتان پێنادرێت

10-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پێشمەرگەیەکی خانەنشین دەڵێت، لە شارەوانیی سەیدسادق پێیانگوتوون زەویتان پێنادرێت، چونکە سوودمەند بوون، بەڵام رەتیدەکاتەوە سوودمەندبووبن و  دەڵێت بە پارەی خۆیان زەوییان کڕیوە. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، سەردانی بکەن بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان دەکات.
 
عومەر عەبدوڵڵا، پێشمەرگەی خانەنشینی لیوا هاوبەشەکانە و دانیشتووی قەزای سەیدسادقە لە پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ژمارەیەک پێشمەرگەین و لە شارەوانی دەڵێن زەویتان پێنادرێت سوودمەندبوون، لەکاتێکدا زەیمان بە پارەی خۆمان کڕیوە".
 
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، شارەوانی ئاماژەیان بەوە کردووە: "بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران هەرکەس لە دوای ساڵی 1999ـەوە زەوی تاپۆ کردبێت بە ناوی خۆیەوە، بە سوودمەند هەژمار کراوە".
 
عومەر عەبدوڵڵا دەڵێت: "ئێمە کۆمەڵێک پێشمەرگەین و بە بەڵگەوە دەیخەینەڕوو سوومەند نەبووین، ئێمە بە پارەی خۆمان کاتی خۆی زەویمان کڕیوە و کردوومانەتە خانوو، نازانم بۆ دەبێ سوودمەند نەبین؟".
 
هەر ئەمڕۆ بەرپرسێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەوە رەتدەکەینەوە، هەرکەس خانوو یان زەوی بە پارەی خۆی کڕی بێت بە سوومەند هەژمار نەکراوە و زەوی پێدەدرێت".
 
بەگوێرەی بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە کە ئاگاداری دۆسیەکانە، "بەشێکی پێشمەرگە لە رابردوو لە یەکەکانی 70 یان 80 زەوییان وەرگرتووە و ئێستا پێیانوایە ئەوانە لە دەرەوەی وەزارەت و حکومەتە، بەڵام ناویان تۆمارە و بە سوودمەند دەژمێردرێن".
 
هەر لەوبارەیەوە رەزا محەممەد، قایمقامی سەیدسادق بە رووداوی گوت: "کڕینی زەوی یان خانوو نابێتە سوودمەندبوون، ئەگەر بە فەرمی سوومەند نەبوون، سەردانمان بکەن لە هۆکارەکەی دەکۆڵینەوە".
 
قایمقامی سەیدسادق ئاماژەی بەوەشکرد: هەندێک کەس هەن زەوی زێدەڕۆیان هەبووە لەچوارچێوەی یاسا و بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆیان تاپۆ کراوە و بە سوودمەندبوو هەژمار کراون، چونکە زەوییەکە زێدەڕۆ بووە، ئەگەر لەو کەسانەبن ئەوە بە سوودمەند هەژمار کراون.
 
27ـی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا، کە سوودمەند نەبوون

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.