کەسێک لە سنووری ئاکرێ دەیان دەفتەر دۆلاری هاونیشتمانییان دەبات و خۆی ون دەکات

10-08-2025
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
ئەوانەی پارەیان خوراوە قسە بۆ رووداو دەکەن.
ئەوانەی پارەیان خوراوە قسە بۆ رووداو دەکەن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەو کەسەی پارەکەی بردووە، بەڵێنی پێدانی قازانجی بە خەڵک داوە. هاونیشتمانییەک 35 هەزار دۆلاری بەو کەسە داوە کە ئێستا خۆی ونکردووە و مۆبایلەکەی داخستووە.
 
موراد رەجەب کە پیشەی جووتیارە 35 هەزار دۆلارەکەی داوە بەو کەسە؛ ئۆتۆمبێلێکی بە قەرز پێداوە و ئەویش وەک هەموو مامەڵەکانی دیکەی، وەسڵێکی ساختەی بۆ نووسیوە. بڕیاربوو 5ی ئەم مانگە پارەکەی خۆی وەربگرێتەوە، بەڵام ئێستا ئەو کەسە بێسەروشوێنە.
 
موراد رەجەب دەڵێت، "من لە منداڵییەوە کار دەکەم، هەموو ماڵ و موڵکم هەر ئەوە بوو کە ئەو کەسە بردی. داوا لە حکومەت دەکەم بۆمی وەربگرێتەوە، چونکە ئیتر هیچ کارێکی دیکەم پێناکرێت".
 
عەبدوڵڵا رەجەب، ئاژەڵدارە و پارەی ئەویش براوە، دەڵێت، "مەڕەکانمم فرۆشت بە بەهای سێ ملیۆن و 800 هەزار دینار، کارتی مۆبایلم پێ کڕین و پێمدا، هەمووی رۆیشت".
 
ئەو کەسەی پارەی خەڵکی بردووە، دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی سنووری ناحیەی بجیلە لە ئاکرێ. هەموویان خزمی خۆین و ماڵ نییە پارەی لێ نەخواردبن. بەپێی بەدواداچوونەکان، یەکشەممەی رابردوو بڕیاربوو لە دەوام بگەڕێتەوە گوند. پۆلیس بووە و دەوامی هەفتە بە هەفتە بووە، رۆژێک دوای تەواوبوونی دەوامەکەی، خۆی ون کردووە و نەگەڕاوەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.