رووداو دیجیتاڵ
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو هەواڵانەی باس لە سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا دەکەن، دوورن لە راستییەوە.
فەرمانگەکە ئەمشەوی یەکشەممە، 10-8-2025، راگەیێندراوێکی بە ناونیشانی "روونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەبارەت بە سەردانی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا" بڵاوکردەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "چەند روژێکە هەندێک میدیای نابەرپرس بە مەرامی تایبەت هەواڵی سەردانی سەرۆکوەزیرانیان بۆ ئەمریکا و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بڵاوکردووەتەوە کە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەکی نییە".
فەرمانگەکە ئاماژە بەوەش دەکات، "هیوادارین راگەیاندن پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستێت نەک ئامانجی چەواشەکردنی رای گشتی بێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ