رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، لە دوای راپۆرتێکی مەیدانیی تۆڕی میدیایی رووداو لەسەر منداڵانی بێسەرپەرشت، چەندین سەرمایەدار، رێکخرا و خەڵکی ئاسایی پێیان گوتوون هاوکارییان دەکەن و هەموو شتێکیان بۆ دابیندەکەن.
رۆژی 25ی ئەم مانگە، ئارێز خالید، پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی رووداو، بەرنامەیەکی مەیدانیی لەنێو خانەی بێسەرپەرشتانی سلێمانی کرد و دۆخ و گوزەرانی منداڵان و نەوجەوانانی نیشاندا.
بە گوتەی بەڕێوەبەری خانەکە، پێویستییان بە نەوتە و تەنیا بەشی ئەم مانگە نەوتیان ماوە، هەروەها منداڵەکانیش پێویستیان بە جلوبەرگی زستانەیە.
ئەمڕۆ شەممە، 27-12-2025، ژیار جەلال، بەرێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە رووداوی گوت، "لە دوای ئەو راپۆرتە چەندین سەرمایەدار و خەڵکی ئاسایی پەیوەندییان پێوەکردوون و ئامادەییان دەربڕیوە کە هەرچی پێویستیی هەیە بۆ خانەکەی دابین بکەن."
ئارێز خالید، پێشکێشکاری رووداویش گوتی: "چەند رێکخراوێکی خێرخوازی پەیوەندییان پێوە کردووم و ئامادەییان بۆ هاوکاریکردن دەربڕیوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ