رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی عومرەکار، ئەمڕۆ شەممە لە شاری مەدینە لە سعودیە گیانی لەدەستدا.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هاونیشتمانییەکە تەمەنی زیاتر لە 70 ساڵە و ناوی سەرگوڵ عەبدوڵڵایە و خەڵکی پارێزگای سلێمانییە".
کاروان ستوونی گوتی: "عومرەکارەکە پێش چەند رۆژێک هەر لە سعودیە جەڵتە لێیدابوو و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".
گوتەبێژی حەج و عومرە گوتی، ئەم ساڵ 14 هاونیشتمانی لە کاتی رێوڕەسمەکانی عومرە لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ