عەرەبی هاوردە سێ جووتیاری کورد دەدەنە دادگە

10-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەسەر سکاڵای عەرەبی هاوردە، سێ جووتیاری کورد لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک دراونەتە دادگە. نوێنەرێکی جووتیاران دەڵێت، کورد لەسەر زەوی خۆیەتی و عەرەبەکان خۆیان کردووە بە خاوەنی.
 
محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "چووینە دادگەی دوبز، ئەمڕۆ دادوەر دانیشتنەکەی دواخست بۆ 25ـی ئاب".
 
بە گوتەی نوێنەرەکەی جووتیاران، لە رابردوودا ئەو سێ جووتیارە دۆسیەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێناوە و عەرەبە هاوردەکان داوای پێداچوونەوەیان کردووە و ئەمڕۆ یەکەم دانیشتن بەڕێوەچووە.
 
محەممەد ئەمین ئاماژەی بە هۆکاری سکاڵاکە کرد و گوتی، "سێ جووتیارەکە لە گوندەکانی سەربەشخاخ و شەناغەن لەسەر زەوی خۆیان کار دەکەن، بەڵام عەرەبی هاوردە دەڵێن، زێدەڕۆییان کردووەتە سەر زەوی ئەوان".
 
لە رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە عەرەبە هاوردەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک و وەزارەتی بەرگریی عێراق، بە پاساوی خاوەنداری زەوییەکانی کورد، دەیان جار رێگرییان لە کورد کردووە کشتوکاڵ لەسەر زەوییەکانیان بکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران سەردانی مهابادی کرد.

شاری پیشەسازیی مهاباد فراوان دەکرێت

جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران رایگەیاند، لە پلانێکیاندا رووبەری شاری پیشەسازیی مهاباد فراوانتر دەکەن و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو 80 هێکتار زەویی بۆ زیاد دەکرێت.