رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە دەڵێ، لە هەفتەیەکدا 441 رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە روویانداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ی ئابی 2025، بابەک هودائی، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "شەوی رابردوو لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە سنە 17 کەس برینداربوون."
بابەک هودائی گوتی، "رووداوی یەکەم لە رێگەی قەڵا کۆنی سەقز لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی پیژۆ 405 بووە و پێنج کەس برینداربوون."
بابەک هودائی رایگەیاند، بریندارەکانی رووداوەکە بۆ نەخۆشخانەی شیفا لە سەقز گوێزراونەتەوە.
بابەک هودائی ئاماژەی بەوەشکرد، "لە رێگەی مەریوان- کانی دیناریش دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پەیکان و پیژۆ پێکیانداداوە و 12 کەس برینداربوون."
بابەک هودائی گوتیشی، بریندارەکانی رووداوەکە بۆ نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان گوێزراونەتەوە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە، "لە یەک هەفتەدا 441 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و 523 کەس بریندار بوون."
بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025 لانیکەم 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ