رووداو دیجیتاڵ
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی 62ـەمین ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هێزە شۆڤێنییه‌كان ناهه‌قی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كەن و مافی زه‌وت دەکەن." پارتی دەشڵێت، "ئێستا بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بووە، كه په‌رته‌وازه‌یی ته‌نیا لاوازبوون و ماندووكردنی گه‌لی كوردستانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه."
لە راگەیێنداوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا هاتووە: "له كاتێكدا یادی 62 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ده‌كه‌ینه‌وه، عێراق و ناوچه‌كه به بارودۆخی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕن، هه‌رێمی كوردستان كه هێزی خۆی له گه‌لی كوردستان و خوێنی شه‌هیدان و ده‌ستووری عێراق وه‌رده‌گرێت، لەلایه‌ن هێزه شۆڤێنییه‌كانه‌وه، ناهه‌قی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و مافی خه‌ڵكی كوردستان زه‌وت ده‌كرێت."
مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی محەممە‌د شیاع سوودانی رێككه‌وتن، "به‌داخه‌وه جۆرێك له په‌شیمان بوونه‌وه له رێککەوتنەکان ده‌بینین. وه‌ك ئاشكرایه، پێش رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر، ریككه‌وتنی لایه‌نه‌كان كرا، كه پارتی دیموكراتی كوردستانیش لایه‌نێكی به‌هێزی ئه‌و رێككه‌وتنه بوو، كه ئیئتلافی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی لێ كه‌وته‌وه. پێویسته سه‌یری مێژووی عێراق بكرێ، به‌درێژایی شۆڕشی ئه‌یلوول و دواتریش، گفتوگۆ و دانوستاندن هه‌بووه و به‌غدا پشتی تێكردووه، به‌ڵام ئه‌و پشتكردنه له زمانی گفتوگۆ و هه‌وڵی په‌راوێزخستنی گه‌لی كوردستان، نه‌ك هیچ ده‌سكه‌وتێكی بۆ عێراق نه‌بووه، به‌ڵكو بووەته مایه‌ی ناسه‌قامگیری و قه‌یرانی قووڵ."
پارتی دیموکراتی کوردستان پێیوایە، تاكه رێگه‌ی خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، "لێكتێگه‌یشتن و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانه، پێویسته له عێراقدا ده‌ستوور بكرێته حه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی عێراقی دوای 2003ی به‌م رۆژگاره گه‌یاند، پشتكردنه ده‌ستوور بوو. بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌روایه، كاری پێكه‌وه‌یی و پته‌ویی ناوماڵی كوردستان، كه ئه‌زموونی رابردوو سە‌لماندوویه‌تی، تاكه رێگه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه، ئێستا بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بووە، كه په‌رته‌وازه‌یی ته‌نیا لاوازبوون و ماندووكردنی گه‌لی كوردستانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه."
پارتی دیموكراتی كوردستان، "هه‌موو كات یه‌كگرتوویی لایه‌نه سیاسییه‌كان و شان دانه به‌ر به‌رپرسیاریه‌تیی، به لاوه كاری له‌پێشینه بووه، بۆیه هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ و كاری پێكه‌وه‌یی، كه هه‌میشه باوه‌ڕمان پێی بووە، بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان كراوه ده‌بێت."
دەقی راگەیێندراوی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول:
شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول، رووداوێكی گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو، له رۆژگارێك شۆڕش به‌رپا بوو، كه شه‌ڕی ساردی نێوان به‌ره‌ی رۆژئاوا به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات به‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی (جاران) له‌وپه‌ڕیدا بوو، به‌م هۆیه‌شه‌وه، هه‌رچوار ده‌وڵه‌تی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، به‌سه‌ر ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌دا دابه‌ش ببوون، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندیی هێزه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به جۆرێك یه‌كی گرتبووەوە، به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورد له‌و نێوه‌ندەدا جێگه‌ی نه‌بوو.
پارتی دیموكراتی كوردستان دوای شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958 و كۆتایی هاتنی سه‌رده‌می پاشایه‌تی، به تایبه‌تیش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانیی نه‌مر له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، ده‌رفه‌تی كاری سیاسیی له عێراق بۆ ره‌خسا و مۆڵه‌تی یاسایی كاركردنی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا وه‌رگرت، به‌مه‌ش له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا، پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كه‌م پارتی سیاسییه له عێراقدا كه مۆڵه‌تی یاسایی كاكردنی وه‌رگرتبێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، رووداوێكی گه‌وره‌ی سه‌ره‌تای سه‌رده‌مێكی نوێی عێراق بوو، چونكه سێ مانگ دوای شۆڕشی 14ـی ته‌ممووزی ساڵی 1958 گه‌ڕایه‌وه، له به‌غدا هه‌موو چین و توێژه‌كانی عێراق، وه‌ك قاره‌مان پێشوازییان له بارزانیی نه‌مر كرد. گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و چڕكردنه‌وه‌ی چالاكیی سیاسیی له به‌غدا، بۆ گه‌لانی عێراق و به تایبه‌تیش بۆ گه‌لی كوردستان و پارتیمان، سه‌رچاوه‌ی هێز و ئاماده‌كاری بوو بۆ قۆناغێكی نوێ.
به‌و پێیه‌ی له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا (1921-1958) هیچ ده‌ره‌تانێك بۆ جموجۆڵی سیاسی، له كوردستان و عێراقدا نه‌بوو، ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌موو هێز و توانای سه‌ربازیی، بۆ ناچاركردنی گه‌لی كوردستان ته‌رخان كردبوو، كه مل بۆ بڕیاری نێوده‌وڵه‌تیی لكاندنی كوردستان به عێراقه‌وه بدات، بۆیه هه‌موو هه‌ستان و شۆڕشه‌كانی ئه‌و رۆژگاره به ئاگر و ئاسن وه‌ڵام ده‌درانه‌وه، وه‌ك شۆڕشی كورد له ناوچه‌ی سلێمانی به سه‌ركردایه‌تیی شێخ مه‌حموودی حه‌فید و شۆڕشی ئیبراهیم خانی ده‌لۆ له ناوچه‌ی كفری و هه‌ستانه‌وه و راپه‌ڕینی ناوچه‌كانی زاخۆ و ئاكرێ.
دوای ئه‌و شۆڕش و راپه‌ڕینانه، دوو شۆڕش له ناوچه‌ی بارزان، ساڵی 1931 به‌سه‌ركردایه‌تی شێخ ئەحمەد بارزانی و شۆڕشی 1945 به سه‌ركردایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، هه‌ڵگیرسان كه حكومه‌تی عێراق به پاڵپشتی به‌ریتانیا، هه‌موو توانای مادی و مه‌عنه‌ویی بۆ كوژاندنه‌وه‌یان ته‌رخان كردبوو.
پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌م حزبی مۆڵه‌ت پێدراو له عێراقدا، كاری بۆ پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانی عێراق كرده ئه‌وله‌ویه‌ت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌رده‌می كۆماری، له هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌باره‌ت به مافه شه‌رعییه‌كانی كورد، به مه‌لا مسته‌فا بارزانی دابوو، په‌شیمان بووەوە، بۆیه بارزانی به ناچاری به‌غدای به‌جێ هێشت و گه‌ڕایه‌وه كوردستان، تا به‌وه گه‌یشت له ئاداری 1961 رۆژنامه‌ی (خه‌بات)ی زمانحاڵی پارتی له به‌غدا داخرا و ده‌ست به‌سه‌ر باره‌گا و چاپخانه‌كه‌یدا گیرا.
كه له 11ی ئه‌یلوولی 1961دا شۆڕش هه‌ڵگیرسا، مه‌لا مسته‌فا بارزانی هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه تا ساڵی 1975، هیچ كاتێك ده‌رفه‌تی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا له ده‌ست نه‌داوه، بۆیه له 14 ساڵی شۆڕشی ئه‌یلوولدا، له كاتێكدا باسكی شۆڕش زۆر به‌هێز ببوو، هیچ كات گفتوگۆ وه‌لا نه‌ندراوه.
شۆڕشی ئه‌یلوول به ڕابه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر و سەرکردایەتیکردنی پارتیمان، ده‌سكه‌وتی زۆری بۆ گه‌لی كوردستان هه‌بوو، یه‌كه‌م شۆرش بوو كه كۆتایی به ناوچه‌گه‌ریی هێنا و شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری بوو، له ناوچه رزگاركراوه‌كاندا لە ساڵی 1964 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕش دامه‌زرا كه جگه له فه‌رمانده و به‌رپرسانی باڵای شۆڕش، كه‌سایه‌تیی ناوچه جیاجیاكانی كوردستانی له‌خۆ گرتبوو، كه وه‌ك كه‌سانی بێلایه‌ن كاریان ده‌كرد، پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان وێنه‌یه‌كی جوانی پیشانی جیهان دا، چونكه هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌دا نوێنه‌ریان هه‌بوو.
رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970، گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت بوو، راسته عێراق لێی په‌شیمان بووەوە و جێبه‌جێی نه‌كرد، به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگ بوو، ره‌وایه‌تیی به شۆڕشی كوردستان و مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان دا.
دوای دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕش، دادگا و داموده‌زگای به‌ڕێوه‌بردنی بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده گرنگییان پێدرا، به‌مه‌ش دادگاكانی شۆڕش ئیشی خۆیان ده‌كرد.
له كاتێكدا یادی 62 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ده‌كه‌ینه‌وه، عێراق و ناوچه‌كه به بارودۆخی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕن، هه‌رێمی كوردستان كه هێزی خۆی له گه‌لی كوردستان و خوێنی شه‌هیدان و ده‌ستووری عێراق وه‌رده‌گرێت، لەلایه‌ن هێزه شۆڤێنییه‌كانه‌وه، ناهه‌قی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و مافی خه‌ڵكی كوردستان زه‌وت ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی رێككه‌وتن، به‌داخه‌وه جۆرێك له په‌شیمانبوونه‌وه له رێککەوتنەکان ده‌بینین. وه‌ك ئاشكرایه، پێش رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر، ریككه‌وتنی لایه‌نه‌كان كرا، كه پارتی دیموكراتی كوردستانیش لایه‌نێكی به‌هێزی ئه‌و رێككه‌وتنه بوو كه ئیئتلافی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی لێ كه‌وته‌وه. پێویسته سه‌یری مێژووی عێراق بكرێ، به‌درێژایی شۆڕشی ئه‌یلوول و دواتریش، گفتوگۆ و دانوستاندن هه‌بووه و به‌غدا پشتی تێكردووه، به‌ڵام ئه‌و پشتكردنه له زمانی گفتوگۆ و هه‌وڵی په‌راوێزخستنی گه‌لی كوردستان، نه‌ك هیچ ده‌سكه‌وتێكی بۆ عێراق نه‌بووه، به‌ڵكو بووەتە مایه‌ی ناسه‌قامگیری و قه‌یرانی قووڵ.
له یادی 62 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول، جارێكی دیکە دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین، كه تاكه رێگه‌ی خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لێكتێگه‌یشتن و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانه، پێویسته له عێراقدا ده‌ستوور بكرێته حه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی عێراقی دوای 2003ی به‌م ڕۆژگاره گه‌یاند، پشتكردنه ده‌ستوور بوو. بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌روایه، كاری پێكه‌وه‌یی و پته‌ویی ناوماڵی كوردستان، كه ئه‌زموونی رابردوو سه‌لماندوویه‌تی، تاكه رێگه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه، ئێستا بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بووە كه په‌رته‌وازه‌یی ته‌نیا لاوازبوون و ماندووكردنی گه‌لی كوردستانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به بۆنه‌ی ئه‌م یاده پیرۆزه‌وه، جارێكی دی دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌موو كات یه‌كگرتوویی لایه‌نه سیاسییه‌كان و شان دانه به‌ر به‌رپرسیاریه‌تیی، به‌لاوه كاری له‌پێشینه بووه، بۆیه هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ و كاری پێكه‌وه‌یی، كه هه‌میشه باوه‌ڕمان پێی بووە، بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان كراوه ده‌بێت.
سڵاو له رۆحی بارزانیی نه‌مر رابه‌ری كورد و شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و، کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد.
سڵاو له گیانی شه‌هیدانی شۆڕشی ئه‌یلوول و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان.
پیرۆزبێت 62 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی سه‌رتاسه‌ریی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
10ی ئه‌یلوولی 2023
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ