تەرمی مێرمنداڵێک لە گوێڕ لە دووری 13 کیلۆمەتر لە شوێنی خنکانی دۆزرایەوە

10-09-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی رۆژی هەینی سێ کەس لە سنووری قەزای خەبات خنکان، ئەمڕۆ لە دووریی 13 کیلۆمەتر لە شوێنی خنکانەکەی، تەرمی سێیەم کەسیان دۆزرایەوە.
 
رۆژی یەکشەممە 10ـی ئەیلوولی 2023، موقەدەم سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ سێیەم و کۆتا تەرمی قوربانییەکانی رۆژی هەینی دۆزرایەوە، کە مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵە بەناوی عەبدولسەلام سەباح شاکر."
 
سەرکەوت کاڕەش ئاماژەی بەوەکرد، تەرمی عەبدولسەلام سەباح بە دووری 13 کیلۆمەتر لە شوێنی رووداوەکەوە، لە ناحیەی گوێڕ لەلایەن شوانێکەوە بینراوە، دوای ئاگادارکردنەوەی ئاسایش، "ئێمە ئاگادارکراینەوە و تیمەکانمان تەرمەکەیان دەرهێنا و رەوانەی دادپزیشکییان کرد."
 
رۆژی هەینی 8ـی ئەیلوولی 2023، لە سێ رووداوی جیادا لە زێی گەورە لە قەزای خەبات سێ کەس خنکان. جگە لە عەبدولسەلام سەباح کە ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە، دوێنێ (شەممە) تەرمێکی دیکەیان دۆزرابووەوە؛ هەینیش تەرمی رۆکان عەبدولباقی دۆزرابووەوە، کە کچێکی 17 ساڵ و دانیشتووی دارەشەکران بوو.
 
بەگوێرەی ئاماری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو سەرەتای مانگی ئاب، 61 کەس لە سنووری هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، تاوەکو ئەو رێککەوتە 27 کەس لە سنووری پارێزگای هەولێر، 19 لە پارێزگای دهۆک، 14 لە پارێزگای سلێمانی و یەک کەسیش لە پارێزگای هەڵەبجە خنکاون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە