150 دۆنم پووش و پاوان و دارستان لە پێنجوێن سووتان

10-09-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن پێنجوێن ئاگر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاگرێکەوە لە سنووری قەزای پێنجوێن، 150 دۆنم پووش و پاوان و دارستانی سرووشتی سووتاون.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ (یەکشەممە 10ـی ئەیلوولی 2023) لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، رۆژی 8ـی ئەیلوول "ئاگر لە گوندەکانی سەرسووراو، میراوا، برالە و سەربرالە لە سنووری ناحیەی گەرمک لە قەزای پێجوێن کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 150 دۆنم و پووش و پاوان و دارستان سووتان".
 
عەمید هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پۆلیسی دارستانی گەرمك بەهاوکاریی ئاگرکوژێنەوەی پێنجوێن و خەڵکی گوندەکان توانیویانە ئاگرەکان کۆنترۆڵبکەن. گوتیشی، "تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نازاندرێت."
 
بەگوێرەی ئاماری بەرگری شارستانیی سنوورەکانی هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە بۆ رووداو، ئەمساڵ تاوەکو سەرەتای مانگی ئاب 2 هەزار و 155 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون، لەنێویاندا تەنیا لە هەولێر 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و 57 کەسیش بریندار بوون.
 
بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو، حەوت هەزار و 546 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستاندا تۆمارکرابوون.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر

درۆنی وێڵ و ئامانجی سڤیل؛ 8 رۆژە گرووپە چەکدارەکان هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان

بۆ هەشتەم رۆژ لەسەریەک هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوام بوون، دوایین هێرشیش بۆ سەر بارەگای دەڤەری دووی هێزەکانی پێشمەرگە لە شاری سلێمانی بوو، کە بە درۆنێک بوو، بەڵام بەر لەوەی ئامانجەکەی بپێکێت تەقەی لێکرا و خرایە خوارەوە