رووداو دیجیتال
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات و ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ تاوتوێ دەکات، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان.
ئەنجوومەنی وەزیران کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆبوونەوەکە تیشک دەخاتە سەر دواپێشهاتەکانی هەردوو دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت. هەروەها، بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش دەخرێنەڕوو بۆ گفتوگۆ.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، کۆنووسی هاوبەشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە رۆژی 2ـی ئەیلوولی 2025، تایبەت بە پێشنیاریان سەبارەت بە پیادەکردنی یاسای راژە و خانەنشینیی پێشمەرگە ژمارە (38)ـی ساڵی 2007، دەخرێتەڕوو.
هەروەها، راسپاردەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سەبارەت بە ئاسانکاریی پێشینە و قەرزەکانی تایبەت بە (خانووبەرە، کشتوکاڵ، پیشەسازی، نیشتەجێکردن و گەشتیاری) بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوە دەبێت.
دەقی راگەیێندراوی حکومەت:
ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. ئەنجوومەنی وەزیران دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و خستنەڕووی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی رۆژی 9ی 9ی 2025 ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ گفتوگۆ دەکات.
هەروەها، كۆنووسی هاوبەشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە رۆژی 2ی 9ی 2025، تایبەت بە پێشنیاریان سەبارەت بە پیادەكردنی یاسای راژە و خانەنشینیی پێشمەرگە ژمارە (38)ی ساڵی 2007 دەخرێتەڕوو.
راسپاردەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سەبارەت بە ئاسانكاریی پێشینە و قەرزەكانی تایبەت بە (خانووبەرە، كشتوكاڵ، پیشەسازی، نیشتەجێكردن و گەشتیاری) بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوە دەبێت.
لە کۆتاییدا و لە چوارچێوەی پرۆسەی یەكخستنەوەی ڕێكارە داراییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی، چەند پێشنیار و ڕاسپاردەیەكی وەزارەتی دارایی بۆ یەكخستنی ڕێكار و ڕێنماییەكانی باج و ڕێژەكانیان، لەنێوان دامەزراوەكانی باج لە هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ دەخرێتەڕوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ