رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش دەڵێت، بەیانیی ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن 50 ساڵ دیواری بەسەردا رووخاوە و گیانی لەدەستداوە.
رۆژی چوارشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2025، عەقید عارف یونس، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ لە رووداوێک ئاگادارکراینەوە کە ژنێکی تەمەن 50 ساڵ لە گوندی زمزمۆکی سەر بە ناحیەی دارەتووی قەزای بەردەڕەش دیواری بەسەردا رووخاوە و گیانی لەدەستداوە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش گوتی، تیمەکانیان بۆ لێکۆڵینەوە ناردووەتە شوێنی رووداوەکە و چاوەڕێی ئەنجامن.
نەشوان بەرزنجی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی بەردەڕەش بە رووداوی گوت: "بەیانیی ئەمڕۆ تەرمەکەی گەیێندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش. ئەو کاتەی هێنرابوو گیانی لەدەستدابوو".
رووداوەکە کاژێر 09:30ـی بەیانی روویدابوو. بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی بەردەڕەش دەڵێت: "ئێستا تەرمەکەی بۆ پزیشکیی دادیی ئاکرێ نێردراوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ