رووداو دیجیتاڵ
پەیامنێری رووداو لە گەرمیان رایگەیاند، لە شاری خانەقین رێکارێکی تووندی ئەمنی گیراوەتەبەر و گوتیشی "ئامێرەکانی پەنجەمۆری دەنگدەران کێشەی بۆ دروستبووە و پەنجەمۆرەکان ناخوێنێتەوە".
هونەر حەمید، پەیامنێری رووداو لە گەرمیان رایگەیاند، هێزێکی زۆری ئەمنی لە چواردەور و ناو شاری خانەقین بڵاوەی پێکراوە و رێگریی لە بەشێک لە هاونیشتمانییان دەکەن بۆ دەنگدان بگەڕێنەوە بۆ شارەکە و گوتیشی "لە بازگەکاندا سروودی نیشتمانی عێراق لێدەدەن".
پەیامنێری رووداوی ئاماژەی بەوەکرد، لە بنکەیەکی دەنگدان لە خانەقین ئامێری پەنجە مۆرەکە، ناتوانێت مۆرەکە وەربگرێت بەتایبەت پەنجەمۆری بەتەمەنەکان، ئەمەش گرفتی بۆ بەشێک لە دەنگدەران دروستکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ