رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی رەوتی حیکمە جەخت لە لێكتێگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌پێى رێکكه‌وتنه سياسييه‌كان لەنێوان هەولێر و بەغدا دەکەنەوە.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 10ـی تشرینی یەکەمی 2023، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌يد عه‌مار حه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه‌ی نیشتمانی و شاندێكى ياوه‌رى، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان بۆ "لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌پێى رێکكه‌وتنه سياسييه‌كان به پێويست و گرنگ زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌شى لايه‌نه‌كان بۆ پاراستنى سه‌قامگيريى سياسى له وڵات كرده‌وه."
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ