رووداو دیجیتاڵ
لە نزیک داڵاهۆی سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە ئێوارەی ئێوارەی پێنجشەممە 09-10-2025 لەسەر رێگەی داڵاهۆ - ئیسلامئاوای سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە.
مەهدی جەعفەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە رایگەیاند، ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە کە لە جۆری L90 بووە، بەهۆی خەواڵوویی شۆفێرەکەی، وەرگەڕاوە.
ئۆتۆمبێلەکە پێنج کەسی تێدابووە. بەگوتەی مەهدی جەعفەری، ئەو سێ سەرنشینەی گیانیان لەدەستداوە، دوو کچی تەمەن 3 ساڵ و تەمەن 6 ساڵ بوونە لەگەڵ دایکیان.
دوو کەسیش بە سەختی بریندار بوون لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاری، گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.
بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، لانیکەم 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ