رووداو دیجیتاڵ
تەنکییەکی نەوت لە گەڕەکی زانکۆ لە شاری سلێمانی تەقییەوە؛ بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکیش بریندارە.
ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تەقینەوەی تەنکییەکە کاژێر 12:29ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بووە".
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی گوتی: "دوو کرێکار کاری ئیزوگامیان کردووە، تەنکییەکە تەنکی نەوت بووە، نازانین هۆکار پەرەمێزی کرێکارەکان بووە، یان شتی دیکە".
بەرگریی شارستانیی سلێمانی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە، ئارام عەلی دەڵێت: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هەردوو قوربانییەکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن".
تەرمی قوربانییەکە رەوانەی دادپزیشکیی سلێمانی کراوە و بریندارەکەش براوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ