وەزارەتی شارەوانی: بە پرۆژەیەک کێشەی کەمئاوی لە سلێمانی بۆ 30 ساڵ چارەسەر دەکەین

10-10-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی شارەوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکشەممە گرێبەستی پڕۆژەیەکی ئاو لە سلێمانی واژۆ دەکرێت، کە کێشەی کەمئاوی شارەکە چارەسەر دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، توانای پڕۆژەکە 480 هەزار مەتر سێجا ئاوە لە 24 کاژێردا.
 
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "یەكشەممە 12-10-2025 گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان - سلێمانی3 واژۆ دەكرێت".
 
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دیزانی پڕۆژەکە وایە کە 20 هەزار مەتر سێجا لە یەک کاژێردا ئاو بەرهەمبهێنێت، بەڵام قۆناخی یەکەم 10 هەزار بەرهەمدەهێنێت کە 240 هەزار مەتر سێجایە لە 24 کاژێردا".
 
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان گوتی، هەموو پێداویستییەکانی پڕۆژەکە دابیندەکرێت کە بە درێژایی 112 کیلۆمەتر بۆریی 1400 ملیمی و گەیاندنی کارەبای 24 کاژێری لەنێویدایە.
 
ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئێستا بەرهەمی ئاوی خاوێن لە سلێمانی 230 هەزار مەتر سێجایە لە 24 کاژێردا، لەکاتێکدا سلێمانی پێویستی بە نزیکەی 500 هەزار مەتر سێجا ئاوە لە 24 کاژێردا".
 
وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەکردووە، پڕۆژەکە بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 423 ملیۆن و 890 هەزار دۆلار جێبەجێ دەکرێت و "بۆ ماوەی 30 ساڵ كێشەی كەمئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەكات".
 
وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، سەرەتا گوژمەی پڕۆژەکە 398 هەزار و 486 هەزار دۆلار بووە و بە فەرمانی سەرۆکوەزیران زیاد کراوە.
 
بڕیارە یەکشەممە پڕۆژەکە لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاردا واژۆ بکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.