عێراق و هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی پەلەوەر و هێلکە لە ئێرانەوە قەدەخە دەکەن

10-10-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای پەلەوەرەوە لە ئێران، هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی پەلەوەر و هێلکەیان لەو وڵاتە قەدەخە کردووە.
 
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوای ئەوەی ئێران تەندروستیی جیهانیی ئاگادار کردەوە لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای پەلەوەر، دەستبەجێ نووسراومان بۆ راگرتنی هەموو جۆرەکانی پەلەوەر و هێلکە لەو وڵاتەوە کرد".
 
پێشتر بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، مریشکی زیندوو، بەستوو و پارچەکانی مریشک و هێلکەی خواردن هاوردەکردنی قەدەخە کراوە، بەڵام بە نایاسایی هاوردە دەکرا و لە بازاڕەکاندا بەردەستە.
 
فیراس سیدق گوتی: "ئێستا هەموو جۆرەکانی پەلەوەر، هێلکەی تروکاندن و مریشک بۆ بەرهەمهێنانی هێلکە هاوردەکردنیان قەدەخەیە، ئەوانە پێشتر هاوردەکردنیان ئاسایی بوو".
 
هەموو جۆرەکانی پەلەوەر و باڵندەی جوانی، هێلکەی تروکاندن و مریشک بۆ بەرهەمهێنانی هێلکە بە نووسراوی فەرمی هاوردەکراون. بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ دەڵێت: "نووسراوی هاوردەمان بۆ هەر کەسێک کردبێت دەستبەجێ ئاگادارمان کردووەتەوە کە هاوردەکردنەکە رابگرێت".
 
فیراس سدیق گوتی: "بۆ پاراستنی هاونیشتمانیان، ئێران بێت یان هەر وڵاتێکی دیکە کە نەخۆشیی پەلەوەری یان ئاژەڵی تێدا بڵاوبێتەوە، دەستبەجێ هاوردەکردنی رادەگرین".
 
بە هەمان هۆکار، پێنجشەممە 09ـی ئۆکتۆبەر، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، "هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی پەلەوەر و باڵندە (زیندوو و بەستوو)، هێلکە، باڵندەی جوانکاری و باڵندەی راوکەر و هەر بەرهەمێکی دیکەی پەلەوەر لە وڵاتی ئێرانەوە قەدەخە کرا".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.