رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دادوەری مهاباد رایگەیاند، بڕیاری سەرەتایی بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەی گەندەڵی دارایی لە خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی شاری مهاباد دەرچووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2025، جەواد بەنایی، سەرۆکی دادوەری مهاباد رایگەیاند، "راوێژکاری یاسایی شارەوانیی مهاباد بە تۆمەتی لادان لە یاسا و خراپ بەکارهێنانی پێگەکەی بۆ وەرگرتنی بەرتیل، دەستگیر کرا."
جەواد بەنایی گوتی: "سزای گرتن و پێبژاردنی بەسەر شەش ئەندامی ئەنجوومەنی شاری مهاباد و حەوت کارمەندی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەدا سەپێنرا."
بەگوێرەی سزاکە سەرجەم ئەو 13 کەسە لە کارەکانیان دووردەخرێنەوە و چیدیکە بۆیان نییە لە دامودەزگاکانی حکومەتدا کار بکەن.
کەیسی گەندەڵی ئەو کەسانە، 4-8-2020، رادەستی دادگای شۆڕشی مهاباد کرا. لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ئەو 13 کەسە ئەنجوومەنی شارەوانیی مهاباد هەڵوەشایەوە.
ئەنجوومەنی شارەوانیی مەهاباد لە حەوت ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی جێگرەوە پێکدێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ