رووداو دیجیتاڵ
بە گوتەی بەرپرسانی دەروازەکان بۆ رووداو، لە دەنگدانی گشتی دا، هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، هەرێمی کوردستان و تورکیا ئاسایی دەبێت.
رۆژی 11-11-2025 دەنگدانی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "وێڕای دەنگدان، سبەی هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەکەمانەوە بۆ ئێران ئاسایی دەبێ".
هەروەها مەریوان کەریم، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دەروازەکەمان هاوشێوەی رۆژانی ئاسایی سبەی 24 کاژێر بۆ بازرگانی و گەشتیاری کراوە دەبێت".
لەبارەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە کە تەنیا دەروازەی نێودەوڵەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیایە و دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، موشیر بەشیر، قایمقامی زاخۆ بە رووداوی گوت: "دەروازە داناخرێ و سبەی 24 کاژێر کراوە دەبێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ