بڕیاری زیادکردنی سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری ‏رادەگیرێت

10-12-2019
نیشانەکردن هاتووچۆ
A+ A-

رووداو- هەولێر

جێبەجێکردنی بڕیاری زیادکردنی سزای بەسەر چوونی ‏مۆڵەتی شۆفیری راگیرا و ساڵی داهاتوو دەچێتەبواری ‏جێبەجێکردنەوە.‏
 
فازل حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ‏بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئاگاداری سه‌رجه‌م ‏شۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه‌ بڕیاری زیادكردنی بڕی سزای به‌سه‌ر‏چوونی مۆڵه‌تی شۆفێری كه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ‏گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ده‌رچووبوو به‌بڕیاری وه‌زیری ‏ناو‌خۆ كارپێكردنی راگیراوه".‌‏
 
فازڵ حاجی باسی لەوە کرد، بڕیارەکە رۆژی 2020-12-5 ‏دەچێتە بواری جێبەجێکردن و شۆفێران دەتوانن لەماوەی ‏ئەو ساڵەدا مۆڵەتەکانیان نوێبکەنەوە.‏
 
پێشتر ئەسعەد کەریم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ‏هاتووچۆی هەرێمی ‏کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی ‏راگەیاند، بە بڕیاری ‏وەزارەتی ناوخۆ، سزای دارایی ‏بەسەرچوونی مۆڵەتی ‏شۆفیری لە 15 هەزار دینارەوە بۆ 30 ‏هەزار دینار بۆ ‏هەر ساڵێک دواکەوتن زیاددەکرێت‎.‎
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ‏ئەوەشی گوت "‏رسووماتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری ‏وەک خۆی دەمێنێتەوە، ‏کە بڕەکەی 40 هەزار دینارە".‏

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک پارچەزەوی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

زانیاری بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئەمڕۆ ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرنەچووە

ساڵێک و 8 مانگە بڕیاری دابەشکردنی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینی هەرێمی کوردستان دراوە، بەڵام ژمارەیەک کەس ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرنەچووە. بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی دەڵێ، 480 هەزار کەس مامەڵەیان تەواو کراوە و ئەوانەی ماون ناویان بۆمان نێردراوە.