قایمقامی سۆران: لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە پێنج کەس دەستگیر کراون

10-12-2023
سۆران حوسێن
باڵەخانەکەی سۆران لەکاتی سووتانیدا
باڵەخانەکەی سۆران لەکاتی سووتانیدا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی سۆران دەڵێت، لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شارەکە پێنج کەس دەستگیر کراون. یەکێکیان خاوەنی باڵەخانەکەیە، یەکێکیشیان خاوەنی کارگەیەکی قەنەفەیە، کە لەنێو باڵەخانەکەدایە، سیانەکەی دیکەش کرێکارن.
 
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی بۆ زانینی هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەکەی سۆران پێکهێناوە. ئەمڕۆ یەکشەممە 10-12-2023 رەجەب زوبێر، قایمقامی قەزای سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لیژنەی وەزارەتی ناوخۆ سەردانی شوێنی رووداوەکەی کردووە و لە ئیدارەی سۆران پێکەوە کۆبوونەتەوە بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە.
 
قایمقامی سۆران دەڵێت، لیژنەکە ئەمڕۆش سەردانی شوێنی رووداوەکە دەکەن و شایەتحاڵانی رووداوەکە دەبینن و دواتر راپۆرتی کۆتایی دەدەنە وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
 
رەجەب زوبێر ئاماژەی بەوەش کرد، پێنج کەس بەهۆی رووداوەکەوە دەستگیر کراون، کە خاوەنی باڵەخانە، خاوەنی کارگەی قەنەفە و کرێکار بوون لەنێو باڵەخانەکەدا.
 
شەوی 08-12-2023 کاژێر 08:15 ئاگر لە باڵەخانەیەک لەسەر رێگەی سەرەکیی سۆران - چۆمان لە گەڕەکی جووندیانی سۆران کەوتەوە. وێڕای هەوڵی تیمە فریاگوزارییەکان، 14 کەس گیانیان لەدەستدا.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو 14 کەسەی لە رووداوەکەی سۆراندا گیانیان لەدەستدا، سیانیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن؛ دووانیش هاوژینی یەکن و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن؛ چواریشیان ئەندامی یەک خێزانن و عەرەبن؛ یەکێکیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و دووانیش ناسنامەی سووریایان پێبووە و دیار نییە کوردن یان نا. دوو کەسەکەی دیکەشیان عەرەبی عێراقن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە