رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە پێکدادانێکی چەکداری دا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان سێ ئەندامیان کوژراون.
رۆژی چوارشەممە، 10ی کانوونی یەکەمی 2025، قەرارگەی قودسی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچەی سنووریی لار سەر بە شاری زاهیدان، ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلووچستان ژمارەیەک چەکداری دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانیان و رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوانیاندا روویداوە.
قەرارگەی قودسی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران دەڵێت، لە پێکدادانەکەدا سێ پاسدار کوژراون.
تاوەکو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک هێرشەکەی لەئەستۆ نەگرتووە.
گرووپی سوننە مەزهەبی جەیشولعەدل، کە گرووپێکی چەکداری بەلووچەکانە لە ئێران، تائێستا چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ