کەرکووک؛ بەهۆی لافاو و کارەبا کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکیش بریندار بوو

10-12-2025
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەگەڕەکی شۆراوی کەرکووک ژنێکی بەتەمەن لەماڵەکەی خۆی کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.
 
ئارام سەردار، دراوسێی ئەو ماڵەیە و  بە تۆڕی میدیایی راگەیاند، "لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە گەڕەکەکەیان ئاو چووەتە ماڵێکەوە و ئافرەتێک گیانی لەدەستداوە."
 
هاوکات کارمەندێکی شارەوانی کەرکووک لەکاتی کارکردن لە گەڕەکی رەحیماوا کارەبا گرتوویەتی و بریندار بووە. 
 
عەدنان شکور، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی کەرکووک بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کارمەندەکەیان سەرقاڵی پاککردنەوەی مەنهۆڵ بووە بۆ ئەوەی ئاوی لافاو کۆنەبێتەوە، بەڵام کارەبا گرتوویەتی و بریندار بووە".
 
سامان یابە عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک بە رووداو گوت: "کارمەندێکی شارەوانیی کەرکووک لە کاتی پاککردنەوە مەنهۆڵ لە رەحیماوە کارەبا گرتوویەتی و بریندارە، هێندراوەتە نەخۆشخانە لە دایکبووی ساڵی 2002ـە".
 
لە رۆژی یەکشەممەوە بارانی بەخوڕ لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و  بەهۆیەوە لە چەند شارێک لافاو دروستبوو. 
 
لافاوەکە زیانێکی زۆری بەو شوێنانە گەیاند کە لافاوەکەی تێدا دروستبووە و بەهۆی لافاوەکەیشەوە تاوەکە ئێستا 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە