شەپۆڵی بارانبارین لاواز دەبێت و کەشناسیش دەڵێت ئەگەری بارانی پچڕپچڕ هەیە

54 خولەک له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو و سبەی ئەگەری بارانبارینی پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و شەپۆلی بارانبارین لە سلێمانی، گەرمیان و هەڵەبجە لاواز دەبێت.
 
رۆژی چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "هەرێمی کوردستان بەگشتی لەژێر کاریگەریی ناسەقامگیریی لاوازی نزمەپەستانی دەریای سپیی ناوەڕاست دەمێنێتەوە، بۆیە پێشبینیی نمەبارانی کەم و پچڕپچڕ دەکرێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، لەگەڵ بەفرێکی کەم لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات. بۆ بەیانیی رۆژی پێنجشەممە کاریگەرییەکەی بە هەمانشێوە بەردەوام دەبێت".
 
لەبارەی پارێزگای هەولێر، کەشناسی رایگەیاند: "ئەمشەو سەنتەری هەولێر و سنووری ناوچە شاخاوییەکان و ئیدارەی سۆران بەگشتی ئاسمان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ نمەبارانی پچڕپچڕ لە کاتی جیاجیادا. سبەی پێنجشەممە بە هەمانشێوە ناسەقامگیریی کەشوهەوا بەردەوام دەبێت".
 
پێشبینیی بڕی بارانبارین بۆ ئەمشەو
 
سەنتەری هەولێر: 0-0.3 ملم
ئیدارەی سۆران: 0-0.3 ملم
پیرمام: 0-0.5 ملم
ناوچە شاخاوییەکان: 0.5-2 ملم
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەگشتی نمەبارانی پچڕپچڕی دەبێت. پێشبینی دەکرێت بۆ بەیانیی پێنجشەممە زۆرترین بڕ لە ناوچەکانی قەسرۆک و بەردەڕەش ببارێت کە نزیکەی 4-6 ملم دەبێت".
 
پێشبینیی بڕی بارانبارین بۆ ئەمشەو
 
سەنتەری دهۆک: 0.2-0.8 ملم
سەنتەری ئیدارەی زاخۆ: 0.2-1.2 ملم
ئاکرێ: 0.3-1.8 ملم
ناوچە شاخاوییە بەرزەکان: 0.2-2 ملم
 
شەپۆڵی بارانبارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی لاواز دەبێت
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، "ئەمشەو و بەیانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی راپەڕین، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە بەگشتی پێشبینیی کەمترین بڕی نمەباران دەکرێت".
 
پێشبینیی بڕی بارانبارین بۆ ئەمشەو
 
سەنتەری سلێمانی: 0-0.3 ملم
ئیدارەی راپەڕین: 0-0.3 ملم
ئیدارەی گەرمیان: 0 ملم
سەنتەری هەڵەبجە: 0-0.2 ملم
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی، رایگەیاند: "لە سنووری پارێزگای کەرکووکیش پێشبینیی کەمترین رێژەی بارانبارین دەکرێت".
 
سەنتەری کەرکووک: 0-0.5 ملم
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە