وەزیری گواستنەوەی عێراق: شەمەندەفەر دەگەڕێتەوە کەرکووک

11-01-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری گواستنەوەی عێراق رایدەگەیێنێت، دوای ساڵانێک وەستانی، شەمەندەفەر دەگەڕێتەوە پارێزگای کەرکووک، هەروەها گواستنەوەی گشتی کارادەکرێتەوە. 
 
راوێژکاری پارێزگای کەرکووک بۆ ئاوەدانکردنەوەی، رۆژی پێنجشەممە 11-01-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەردانەکەی وەزیری گواستنەوەی عێراق بۆ کەرکووک گرنگ بوو، باس لە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ بۆ کەرکووک کرا، لەوانە هێڵی شەمەندەفەری کەرکووک زیندوو دەکرێتەوە و کاری لەسەر دەکرێت، دوو گەراج بۆ گواستنەوە دروست دەکرێن کە یەکێکیان لە رێگەی بازنەیی کەرکووک و گەراجێکی دیکە لە خوارووی شاری کەرکووکە، هەروەها بڕیاردرا گواستنەوەی گشتی کارابکرێت و باس لە دروستکردنی چەند توونێلێکیش بۆ کەرکووک کرا.  
 
رەزاق محێبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، "پێویستە شەمەندەفەر بگەڕێتەوە پارێزگای کەرکووک کە ساڵانێکە بەهۆی کردەوەی تێکدەرانەی تیرۆریستییەوە، وەستاوە. بەوپەڕی تواناوە کاردەکەین بۆ چاککردنەوە هێڵی ئاسنینی کەرکووک."
 
وەزیری گواستنەوەی عێراق هەروەها رایگەیاند، گواستنەوەی گشتی کە پاسی گواستنەوەیە پێویستە بگەڕێتەوە شەقامەکامی کەرکووک کە بابەتێکی جێی پەسندکراوی خەڵکە، بارگرانی سەر شانی هاووڵاتییان کەمدەکاتەوە لە نرخی کرێدا، هەروەها جەنجاڵی هاتووچۆ و دەردانی گازی زیانبەخش کەمدەکاتەوە، بۆ ئەم پرۆژەیە لیژنەیەک پێکهێنرا لە دیوانی پارێزگەی کەرکووک و وەزارەتی گواستنەوە. هەروەها بۆ گواستنەوەی تایبەت، پێویستە گەراجێکی نوێ لە پارێزگەی کەرکووک دروست بکرێت.
 
هێڵی ئاسنی نێوان بەغدا - کەرکووک لە 1925 دروستکراوە، تاوەكو ساڵی 2003 كاریكردووە و 15 پارێزگەی عێراقی بەیەكەوە بەستووەتەوە، جگە لە گەیاندنی گەشتیاران، كاری بازرگانیكردن و هێنان و هەناردەكردنی نەوت و گاز و كەرەستەی بیناسازی پێكراوە. 
 
ئەو قسانەی وەزیری گواستنەوەی عێراق لەمیانەی ئەو سەردانەی بوون، کە رۆژی چوارشەممە 11-01-2024 بۆ کەرکووک کردی.
 
یەکێک لەو شوێنانەی وەزیری گواستنەوە سەردانی کرد، فڕۆکەخانەی کەرکووک بوو، لەوبارەوە راکان جبووری، پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت نووسراوێکی پێشکێش کرد و تێیدا داوا دەکات لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق قسە بکات بۆ ئەوەی لە فڕۆکەخانەی کەرکووک شوێنی ئاڵوگۆڕی دراو (دینار، دۆلار و یۆرۆ) بکرێتەوە بۆ گەشتیاران و نەخۆش، خوێندکارانی دەرەوەی وڵات. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.