بۆریی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر شکا

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر لەنزیک پڕۆژەکە و سەرچاوەی ئاوەکەی شکا. بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دەڵێت، "هەر ئەمڕۆ چاکی دەکەینەوە."
 
بۆرییەکە کاژێر 08:30ی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە شکاوە. بەرپرسێکی ئاگادار بە رووداوی گوت، "ئەو شوێنەی شکاوە قوڕ و لیتەیە، بۆیە چاککردنەوەی کاتی زیاتری لە دۆخی ئاسایی پێویستە."
 
رابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تیمەکانمان چوونەتە شوێنی شکانی ئەو بۆرییە و دەستیان بە کار کردووە، هەر ئەمڕۆ چاکی دەکەنەوە."
 
بەهۆی کۆنبوونی پڕۆژەکەوە، ئەو بۆرییە کە بەشێکی سەرەکیی هەولێر سوودی لێ دەبینێت، ناوبەناو دەشکێت، دوایین جار شەوی 11ی ئابی پار شکا.
 
پڕۆژەکانی ئیفراز لە هەولێر نیوەی ئاوی خاوێنی سنوورەکە دابین دەکەن. تەنیا پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ سەرچاوەی سەرەکیی نزیکەی 40 گەڕەکی شاری هەولێرە، کە دەکاتە 40%ی دانیشتووانی شارەکە.
 
جگە لە پڕۆژەکانی ئیفراز، هەولێر پشت بە ئاوی بیرەکان و پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاری هەولێر دەبەستێت، کە 20ـی تەمموزی پار کرایەوە. بەرپرسانی ئاو دەڵێن، "دوای ئەو پڕۆژەیەش ئیفراز سێ هەر سەرچاوەی زۆرینەی گەڕەکەکانە."
 
هەولێر سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەیە، ئیفراز یەک کە ساڵی 1967 دروستکراوە، ئیفراز دوو ساڵی 1982 و ئیفراز سێ ساڵی 2007 کەوتووەتە کار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بەفربارین لە پیرمامی پارێزگای هەولێر. وێنە: ئەرشیفی رووداو

کەشناسی: بەفر لە سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. کەشناسێکیش ئەو ناوچانە دیاری دەکات، کە پێشبینی دەکرێت بەفری لێ ببارێت.