کەشناسی: زیاتر لە دوو هێندەی وەرزی پێشوو باران باریوە

11-01-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری ئەم وەرزەی بارینی لە پارێزگاکانی باشووری کوردستان رایگەیاند، کە لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک زیاتر لە دوو هێندەی وەرزی بارینی پێشوو باران باریوە، لە هەڵەبجەش نزیک بووەتەوە لە دوو هێندە باران بارین.
 
بەگوێرەی نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ و وەرزی بارینی پێشوو بەم شێوەیە:
 
هەولێر: ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ 275 ملیمەتر باران باریوە، وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو هەمان رێککەوت 45.8 ملیمەتر باران باریبوو، بەوەش ئەم وەرزە 229.2 ملیمەتر بارانی زیاتر باریوە.
 
سلێمانی: ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ 427.7 ملیمەتر باران باریوە، وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو هەمان رێککەوت 188.1 ملیمەتر باران باریبوو، بەوەش ئەم وەرزە 239.6 ملیمەتر بارانی زیاتر باریوە.
 
دهۆک: ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ 234.7 ملیمەتر باران باریوە، وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو هەمان رێککەوت 34 ملیمەتر باران باریبوو، بەوەش ئەم وەرزە 209.6 ملیمەتر بارانی زیاتر باریوە.
 
هەڵەبجە: ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ 367.4 ملیمەتر باران باریوە، وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو هەمان رێککەوت 241 ملیمەتر باران باریبوو، بەوەش ئەم وەرزە 125.8 ملیمەتر بارانی زیاتر باریوە.
 
کەرکووک: ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ 189.9 ملیمەتر باران باریوە، وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو هەمان رێککەوت 85.1 ملیمەتر باران باریبوو، بەوەش ئەم وەرزە 104.7 ملیمەتر بارانی زیاتر باریوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی کەرکووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بڕیارێکی نوێ چارەنووسی نزیکەی نیو ملیۆن دۆنم زەوی لە کەرکووک یەکلا دەکاتەوە

کشتوکاڵی کەرکووک لقەکانی لە هەشت قەزا و ناحیە ئاگادار دەکاتەوە، گرێبەستی ئەو زەوییانە نوێ نەکەنەوە، کە بەگوێرەی بڕیارەکانی کاروباری باکووری دەسەڵاتی پێشووی عێراق دەستیان بەسەردا گیراوە، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵى ئەنجوومەنى پارێزگاکە دەڵێت، بڕیارەکە نزیکەی 500 هەزار دۆنم زەوی دەگرێتەوە.