رووداو دیجیتاڵ
هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بارهەڵگرێک لەسەر رێگەی چەمی رێزان وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سێ کەس لەژێر بارهەڵگرەکەبوون و چەند کاژێرێک هیچ دەنگیان نەبووە، ئێستاش پشتڕاستبووەتەوە دووانیان گیانیان لەدەستداوە."

رووداوەکە لەسەر رێگەی چەمی رێزان، لە نزیک پێچەکانی گەورەدێ روویداوە.
پێشتر راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردبوو، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، کە مریشکی بارکردبوو، شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە، "بەداخەوە لەم رووداوەدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا."
بەگوێرەی لێدوانێک کە هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، "ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە عەرەبن."
بەگوێرەی لێدوانێک کە هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، "ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە عەرەبن."
هاوکات، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، دوو کەس لە رووداوە هاتووچۆکەدا گیانیان لەدەستداوە.
بە وێنە؛ هاتووچۆی سلێمانی ئەم وێنانەی رووداوە هاتووچۆکەی چەمی رێزانی بڵاوکردووەتەوە، لە رووداوەکەدا بارهەڵگرێک کە مریشکی پێبووە، وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا pic.twitter.com/9ldoXAYph8
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 11, 2024
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ