رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ 11ـی ئادارە، ساڵیادی رێککەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970، کە لەنێوان حکومەتی ئەوکاتەی عێراق و سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلوول بەسترا و تێیدا داننرا به مافی ئۆتۆنۆمی بۆ باشووری كوردستان و بۆ یەکەمجاریش ئەو مافە بە کورد درا بە زمانی دایک بخوێنێت.
کاتێک لە 1968دا حیزبی بەعس دەسەڵاتی عێراقی گرتە دەست، سەرەتا خواستی رێککەوتنی لەگەڵ کورد و رێبەرانی شۆڕشی کورددا هەبوو، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ کورد کە ئه‌وكات مه‌لا مسته‌فا بارزانی، سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، رێكه‌وتنامه‌ی 11ی ئاداری بەدواوە بێت.
رێککەوتننامەکە لە قەزای چۆمان لە پارێزگای هەولێر بەسترا و تێیدا 15 خاڵ وەکو ئەنجام راگەیێندران. حکومەتی ئەوکاتەی عێراق لەو خاڵانەدا دانی بە بەشێک لە مافەکانی کورددا نا، بەڵام دواتر لێی پاشگەز بووەوە.
رێککەوتننامە 15 خاڵییەکە لە 11ـی ئاداری 1970 لەلایه‌ن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر، سه‌رۆككۆماری ئه‌وكاتی عێراقەوە له به‌غدا خوێندرایه‌وه.
گرنگترین خاڵ لە رێککەوتننامەکەدا بۆ کورد، داننان بوو به مافی ئۆتۆنۆمی بۆ باشووری كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زمانی كوردی له قوتابخانه‌كان بخوێندرێت، کە ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو حكومه‌تی عێراقی به فه‌رمی ئه‌و مافانەی به گه‌لی كورد دا.
ره‌سووڵ حاجی، ئه‌و پیاوه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌ی نووسیوه‌ته‌وه، پێشتر قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کردووە، ئەو دەڵێت، "ره‌شنووسه‌كه‌یان له به‌غدا نووسی و هێنایانه لای ئێمه، ئێمه‌ش پێداچوونه‌وه‌مان بۆ كرد و نووسیمانه‌وه، مانگێك بوو ئه‌وان ده‌یان نووسی و ئێمه پێداچوونه‌وه‌مان بۆی ده‌كرد، تاوەکو له به‌یانیی یازده‌ی ئادار له به‌غدا ئه‌و نووسینه‌ی دواجار لێره له چۆمان نووسیمان خوێندرایه‌وه".
به‌هۆی به‌یاننامه‌ی 11ی ئاداره‌وه وره‌ی خه‌ڵك به‌رزبووه‌وه، زۆرینه پێشوازییان له رێكه‌وتنه‌كه كرد و لە کوردستاندا ئاهه‌نگیان گێڕا.
دوای تیپه‌ڕبوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی 11ی ئادار، حكومه‌تی عێراق توانی خۆی به‌هێز بكاته‌وه و نه‌وت خۆماڵی بكات، چه‌ندین گرێبه‌ستی كڕینی چه‌كی له‌گه‌ڵ وڵاتان واژۆ كرد، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به نهێنی كاری بۆ رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر كرد، تا بتوانێت له‌و رێگه‌یه‌وه شكست به شۆڕشی كورد بهێنێت.
حکومەتی عێراق به هاوكاریی شای ئێران و سه‌رۆكی جه‌زائیر، پیلانیان له‌دژی خواسته‌کانی گه‌لی كورد دانا و به مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری ساڵی (1975)، حکومەتی پێشووی عیراق لە بەڵێنەکانی بە تەواویی پاشگەزبووەوە.
پێش رێککەوتننامەکەی جەزائیز، حكومه‌تی عێراق و سه‌ركردایه‌تیی كورد له گفتوگۆدابوون بۆ جێبه‌جێكردنی نێوەڕۆكی رێكکه‌وتننامه‌كه، كه یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كان سنووری باشووری كوردستان به‌تایبه‌ت كه‌ركووك بوو، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ری رێكه‌وتبوون، به‌ڵام رێککەوتننامەی جەزائیر رێککەوتنەکەی 11ـی ئاداری هەڵوەشاندەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ