رووداو دیجیتاڵ
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت، بۆ مووچه‌ى مانگى دوو به پشت به‌ستن به‌و بڕه پاره‌یه‌ى عێراق ده‌ینێرێت، هێشتا به رێژه‌ى 35٪ تاوه‌كو 45٪ كورتهێنان هه‌یه و له داهاتى ناوخۆ پڕیده‌كه‌نه‌وه.
هونه‌ر جه‌مال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "به‌شى زۆرى ئه‌و داهاته‌ى كۆیده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ته‌واوكاریی مووچه ته‌رخانى ده‌كه‌ین، چونكه مانگى یه‌ك ئه‌وه‌ى به‌غدا بۆى ناردین 618 ملیار دینار بوون، تووشى كورتهێنانى زۆر بووین، به‌تایبه‌ت له بابه‌تى خه‌رجى، بۆیه ئه‌وه‌ى به‌غدا ئه‌م مانگه‌ش ده‌ینێرێتن ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ مووچه بێت 35٪ كه‌می[کورتهێنان]ی هه‌یه و ئه‌گه‌ر بۆ هه‌موو خه‌رجیش بێت 45٪ كه‌مى[کورتهێنان]ی هه‌یه."
باشماخ، یه‌ك له سێ ده‌روازه گه‌وره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستانە له‌گه‌ڵ ئێران؛ به دیمه‌نى رێگه و بانه‌كاندا دەردەکەوێت، قافڵه‌ى بارهه‌ڵگره دوور و درێژه‌كان وه‌ك جاران نه‌ماون.
كاژێر 6:00ى به‌یانى و به‌ر له رێكه‌وتنى بۆ سه‌ركار، به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى باشماخ له‌نێو هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌روازه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نیا به‌رپرس بوو قسه‌ى بۆ رووداو كرد.
شاخه‌وان به‌كر، به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى باشماخ بە رووداوی گوت: "ساڵ هه‌بووه داهاتى باشماخ 330 بۆ 340 ملیار دینار بووه، به‌ڵام ئێستا كه‌مى كردووه بۆ 159. ئه‌مه‌ش به‌شێكى هۆكارى ئه‌وه‌یه كه به‌شى زۆرى ترانزێت و شه‌حنى ئۆتۆمبێل براوه‌ته په‌روێزخان و حاجى ئۆمه‌ران."
به پێى ئامارێك كه ده‌ست رووداو كه‌وتووه، داهاتى باشماخ و په‌روێزخان بەمجۆرەیە: داهاتی باشماخ لە ساڵی 2023 د ا159 ملیار دینار بووە، کە مانگانە دەکاتە 13.25 ملیار دینار.
هاوکات، داهاتی پەروێزخان 350 ملیار دینار بووە کە مانگانە دەکاتە 29.16 ملیار دینار. داهاتی مانگی یەک و دووی ئەم ساڵیش 65 ملیار دینار بووە کە 2.5 ملیار دینار زیادیکردووە.
دواى هه‌فته‌یه‌ك چاوه‌ڕوانى و هه‌وڵدان، هیچ كام له به‌رپرسى ده‌روازه‌كانى ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران، به پێدانى ئامار یان لێدوان، ئاماده نه‌بوون قسە بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ