دوو منداڵی پێکەوە لکاو لەدایکبوون؛ یەک دڵ و جگەریان هەیە

11-03-2025
تەندروستیی هەردوو منداڵەکە و دایکیان جێگیرە.
تەندروستیی هەردوو منداڵەکە و دایکیان جێگیرە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
جەنات و بەرەکات ناوی ئەو دوو منداڵە پێکەوە لکاون کە لەنەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی کەرکووک لە دایکبوون. هەردووکیان یەک دڵ و جگەریان هەیە و سکیان پێکەوە لکاوە.
 
منداڵەکان بە نەشتەرگەری لەدایکبوون و ئێستا دۆخی تەندروستییان جێگیرە و دایکیشیان سەلامەتە.
 
دکتۆر سوزان وەهبی، پسپۆڕی منداڵبوونە و نەشتەرگەری بۆ منداڵەکان ئەنجامداوە و دەڵێت، "کە سەردانی منیان کرد لە مانگی شەش دا بوو کە سۆنارمان بۆی کرد و پشکنینمان کرد، دەرکەوت ئەمە پێکەوە لکاون، لەکاتی سۆنار زانیمان یەک دڵیان هەیە، زۆر دەگمەنە و لەپەنجا هەزار ئافرەت یەک ئافرەت ئەوەی دەبێت، بۆ چارەسەر بەندە لەسەر ئەوەی کۆئەندامەکانیان چەندێک هاوبەشە لەنێوانیان."
 
کەسوکاری منداڵەکان خەڵکی قەرەتەپەی سەر بە دیالەن و دەڵێن، زانیارییان لەسەر دۆخی مندالەکان هەبووە، بەڵام بۆ ئەوەی گوناه بار نەبن، منداڵەکانیان لەبار نەبردوون.
 
محەممەد جەبار، باوکی منداڵەکانە و دەڵێت، "دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ گوتیان پێکەوە لکاون و یەک دڵیان هەیە، پرسیارمان کرد گوتیان لەڕووی شەرعییەوە نابێ لەبارییان ببەن."
 
بەپێی پشکنین و سۆنار، منداڵەکان تەنیا دڵ و جگەریان هاوبەشە و بەهەردووکیان دڵێک و جگەرێکیان هەیە. دکتۆرێکیش دەڵێت، ئەستمە بتوانن بە سەلامەتی لێکیان جیا بکەنەوە و دەب
 
دکتۆر سەیف سەڵاح، بەرپرسی بەشی منداڵە نەبەکامەکان لەبارەی جیاکردنەوەی منداڵەکان باس لەوە دەکات، "ئەگەر هەریەک لەمنداڵەکان ئەندامی خۆیان هەبێت، دوو دڵ، دوو جگەر، دوو گەدە و چوار گورچیلە، ئەوە ئومێدی جیاکردنەوەیان بەسەلامەتی بەرزە، بەڵام وەک ئەم نموونەیە کە هەیە و یەک دڵی هاوبەش و جگەری هاوبەشیان هەیە هیوای مانەوەیان کەمە"
 
هەرچەندە تاوەکو ئێستا لەپشکنین و سۆنارەکان دەرنەکەوتووە، بەڵام پزیشکەکان گومان دەکەن دڵ و جگەری منداڵەکان لەو بەشەی نێوانیان بێت کە سکیان پێکەوە لکاوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.