نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم: تەمەنێکی درێژی لەپێناو مافە رەواکانی گەلی کورد بەسەربرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی لەبارەی کۆچی دوایی ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، "ئەو سیاسەتڤانە کوردە تەمەنێکی درێژی لەپێناو خەباتی سیاسی و ناساندنی مافە رەواکانی گەلی کورددا بەسەر برد".
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 11-03-2026 لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی "قووڵ"ـی خۆی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار و هاوڕێیانی ساڵح موسلیم کردووە و هاوخەمی خۆی بۆ دەربڕین.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی رۆڵی ئەو سیاسەتڤانەوە دەڵێت: "خوالێخۆشبوو وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی کورد لە سووریا، رۆڵێکی بەرچاوی لە وێستگەکانی خەباتدا هەبوو." 
 
لە کۆتاییشدا هیوا دەخوازێت خوای مەزن گیانی بە میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.
 
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)  ئەمشەو چوارشەممە، 11-3-2026 بەهۆی نەخۆشیی گورچیلەوە لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی مریەمانە لە شارۆچکەی عەینکاوەی هەولێر کۆچی دواییکرد.
 
ساڵح موسلیم پێشتر لە سلێمانی چارەسەری وەردەگرت، رۆژی 4ـی ئاداری ئەم ساڵ بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە هێندرایە هەولێر، نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەرکی چاودێری و دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی چارەسەرکردنی گرتبووە ئەستۆ.
 
بڕیارە بەیانیی رۆژی پێنجشەممە تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە رۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانێ بەخاک بسپێردرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە