رووداو دیجیتاڵ
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاند: "بارەگایەکی فەوجی تایبەتی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە گەڕەکی بەدر کراوەتە ئامانج."
پەیامنێری رووداو دەڵێت: "لە ئەنجامی هێرشەکە 4 کەس کوژراون و کەسی دیکەش بریندار بوون."
هەردی محەممەد لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەو هێزەی لێیان دراوە سەر بە لیوای 15ی حەشدی شەعبین.
هیوا حوسامەدین باسی هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی لە کەرکووک دەکات: تادێت ژمارەی بریندار و کوژراوان زیاتر دەبن، بۆردوومانێکی بەهێز کراون pic.twitter.com/DRSWIb9gDr
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 12, 2026
بەپێی زانیاری تایبەت دەست رووداو کەوتووە، تەواوی چەکدارەکان کە لەنێو ژوورێکی بارەگاکە بوونە کوژراون و کەسیان دەرنەچوون. لەترسی دووبارە بۆردومانکردنەوەیان تاوەکو ئێستا ناتوانرێ بچنە نێو بارەگاکەوە.
ناوی کوژراو و بریندارانی حەشدی شەعبی:
کوژراوەکان:
یەڵماز سەیفەدین
محەممەد نەجات
ئەحمەد عیزەدین
ئەیاد عەلی
برینداران:
عەبدوڵڵا ئەسعەد
نەجات زینولعابدین
عەلی ئیبراهیم
یەحیا شاهین سوبحی
مەهدی مونتەزر عەلی
ساڵح شکور عەبدوڵڵا
ئەحمەد موعەمەر عەباس
ئەمە بارەگاکەی حەشدی شەعبییە لە کەرکووک دوای بۆردوومانەکە؛ ئاگرێکی گەورە بەرز دەبێتەوە pic.twitter.com/CqltdtwlIt
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 12, 2026
حەشدی شەعبی بانگەواز بۆ خەڵکی کەرکووک دەکەن و داوای بەهاناوە چوون دەکەن تا خەڵک بچێت بۆ بەخشینی خوێن بە بریندارەکانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ