ئاسایش باندێکی ساخکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیر دەکات

11-04-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ئۆپەراسیۆنی دەزگیرکردنی باندەکە لەلایەن ئاسایشەوە.
ئۆپەراسیۆنی دەزگیرکردنی باندەکە لەلایەن ئاسایشەوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی باندێکی چوار کەسیی ساخکردنەوەی دراوی ساختە رادەگەیەنێت.
 
دەزگای ئاسایش لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی/ ناوشار بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دوای چاودێری ورد و بەدواداچوون، توانیان باندێکی چوار کەسیی ساخکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیر بکەن." 
 
هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، "لە چەند هەڵمەتێکدا توانیان سەرجەم ئەندامانی باندەکە دەستگیربکەن کە لە مانگی رەمەزاندا دۆلاری ئەمریکیی ساختەیان بە دووکاندار و فرۆشیاران داوە، لە پێناو ساخکردنەوەی پارە تەزویرەکەیان و دیناری عێراقییان وەرگرتووەتەوە." 
 
دەزگای ئاسایش دەڵێت، "لەژێر چاودێری هێزەکانمان و بەمەبەستی دەستگیرکردنی تەواوی ئەندامانی باندەکە و کۆکردنەوەی سەرجەم دراوە تەزویرەکە، توانرا سەرجەمیان دەستگیر بکرێن و دەست بەسەر تەواوی پارەکەدا بگیرێت." 
 
ئاسایش ئاماژە بەوە دەکات، تۆمەتباران تەمەنیان لە نێوان 24 بۆ 30 ساڵیدایە و دانیشتووی شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵن.
 
ئێستا سەرجەم تۆمەتباران بە مادەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
 
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکات، لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی دراوی ساختە راستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە:  هێڵی گەرمی ئاسایش ژمارە 106 و پەیجی فەرمیی دەزگای ئاسایش.
 
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند سەر مانگایەک لە سۆران کە بۆ قوربانی ئامادەکراون.

رێنمایی یەکێتیی زانایان لەبارەی قوربانیکردن؛ "دەبێ ئاژەڵەکە بێ عەیب بێت"

یەکێتی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان مەرج و رێنماییە شەرعییەکانی بۆ ئەنجامدانی قوربانی لە جەژن دا راگەیاند و هۆشداری دەداتە هاونیشتمانیان کە هەر ئاژەڵێک عەیبدار و نا تەندروست بێت، وەک قوربانی قبووڵ ناکرێت.