بەربژێرێکی پەرلەمانى کوردستان دوورخرایەوە

11-04-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە بڕیارى ئەنجوومەنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، بەربژێرێکى سەربەخۆی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دوورخرایەوە. گوتەبێژى کۆمیسیۆن دەڵێت، "بەڵگەنامەکانى تەواو نەبوون".
 
بەگوێرەى بڕیارێکى ئەنجوومەنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، سەعدوڵڵا فەتاح سەعید عەباس کە لە نووسینگەى هەولێرى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژادنەکان وەک بەربژێری سەربەخۆ خۆی تۆمارکردبوو، دوورخراوەتەوە.
 
11ى نیسانى 2024، جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، دوورخستنەوەى ئەو بەربژێرە بەهۆى ئەوەوە بووە کە بەڵگەنامەکانى خۆبەربژێریکردنى تەواو نەبوون و کێشەیان هەبووە.
 
28ـی ئادار دوا وادەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان بوو بۆ پێشکێشکردنى ناوى لیستی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و 57 بەربژێر پەسندکران کە ناویان تۆمار کردبوو.
 
جومانە غەلاى گوتی، "تاوەکو ئەو کاتەى دەرگەى خۆ بەربژێرکردن داخرا، ئەو بەربژێرە نەیتوانی بەڵگەنامە پێویستەکانى بەتەواوى ئامادە بکات؛ بۆیە لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن وەک بەربژێر بێبەشکرا".
 
بەگوێرەى مەرجەکانى کۆمیسیۆن بۆ خۆبەربژێریکردن، دەبێت رۆژى دەنگدان بەربژێر تەمەنى گەیشتبێتە 25 ساڵ و هەمان مەرجى دەنگدەرى تێدابێت کە تۆمارى بایۆمەترى دەنگدەرانى کردبێت، هاونیشتیمانیی هەرێمى کوردستان و دانیشتووى ئەو ناوچەیە بێت کە خۆى تێدا بەربژێر کردووە.
 
رۆژی 10ـى حوزەیرانى 2024 دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.