پلەی گەرما لە ئەردەخان بۆ خوار سفر دادەبەزێت

11-04-2024
هێمن عەساف
هێمایەکی هاتووچۆ لە ئەردەخان ژێر بەفر کەوتووە. وێنە: AA
هێمایەکی هاتووچۆ لە ئەردەخان ژێر بەفر کەوتووە. وێنە: AA
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوو رۆژە بەفربارین لە بەشێکی پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستان بەردەوامە و پلەی گەرما لە هەندێک شوێنی لەنێوان 1-3 پلەی ژێر سفری سیلیزی دایە. 
 
بەفربارینەکە رۆژی 10ی ئەم مانگە ئەردەخانی گرتەوە و سەرەتا ناوچە شاخاوییەکانی سپیپۆش کرد و دواتریش بەشێک لە شار و شارۆچکە و گوندەکان.
 
بەفربارین تاوەکو 12ـی مانگ بەردەوام دەبێت. 
 

پێشبینی دەکرێت هەمان شەپۆلی سەرما بەشێکی پارێزگای قەرسیش بگرێتەوە، بەتایبەتی ناوچەی شاخاویی ساریکامیش کە مانگی رابردوو 22 سانتیمەتر بەفری لێ باری. 
 

بەفربارینەکە ئاستەنگی زۆری بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانییان دروستکردووە.
 
هاوکات، لە بەشێکی پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، مێردین، وان، شرنەخ، ئاگری، سێواس، ئەرزەڕۆم و ئەرزینگانی باکووری کوردستان لێزمەباران دەبارێت.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)

مەزڵووم عەبدی: سەرەتای شەڕی داعش هاوپەیمانان لە یارمەتیدانمان دەترسان

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەڤپەیڤینێکدا، پەردە لەسەر چەندین نهێنیی مێژوویی و سیاسی لادەدات. ئەو باسی سەرەتای دەستپێکردنی کارە سیاسییەکانی، دیدارەکانی لەگەڵ بەشار ئەسەد، شەڕی کۆبانێ و رۆڵی هێزە کوردییەکان و هاوپەیمانان لە تێکشکاندنی داعش دەکات.