رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری سووریا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا ئەحمەد شەرع "جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌بوونى په‌يوه‌نديى به‌هێز له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه."
رۆژی هه‌ينى 11-04-2025 له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنى له كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسيی ئەنتاڵیادا لە تورکیا؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا داهاتووى پەیوەندییه‌كانى سووريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش كرده‌وه.
سه‌رۆككۆمارى سووريا ديد و روانينى خۆى بۆ سووريا خسته‌ڕوو، كه هه‌موو پێكهاته‌كانى بگرێته خۆى، وڵاتى هه‌موو هاووڵاتييان و پێكهاته‌كانى بێت و ده‌ستوور مافه‌كانيان بپارێزێت؛ ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە.
هاوکات سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ستايشى روانينى سه‌رۆككۆمارى سووريا، "جەختی لەسەر گرنگيی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاته‌كه و چاره‌سه‌رى سياسييانهى كێشه‌كان کردەوە، بە شێوەیەك کە مافی هەموو پێکهاتەکانی، به‌تايبه‌تى گه‌لى كورد له سووريا مسۆگەر بکات و ببێته هۆى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا."
هه‌ر له‌م باره‌يه‌وه و بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆككۆمارى سووريا "جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌بوونى په‌يوه‌نديى به‌هێز له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، کە خزمەت بە بەرژەوەنديی هەردوولا بکات و یارمەتیدەر بێت لە بەدیهێنانی ئارامى و پاراستنى سەقامگیری لە ناوچەکەدا."
ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه و كاريگه‌رييان به‌سه‌ر عێراق و سوورياوه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
دوای ئەوەی رۆژی هەینی 11-04-2025 لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لە تورکیا کۆبوونەوە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاند، "دۆخی سووریامان تاوتوێ کرد" و ئەحمەد شەرع "روانگەی خۆی بۆ سووریایەکی داهاتوو خستەڕوو کە هەموو خەڵکی وڵاتەکە لە ئامێز بگرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ