پزیشکێک کورد لەکاتی نەشتەرگەری گۆرانی هیندی بۆ کرێکارێکی هیندی لێدەدات

11-05-2021
سیروان عەباس
ژووری نەشتەرگەریی پیاوێکی هیندی لە هەولێر
ژووری نەشتەرگەریی پیاوێکی هیندی لە هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پزیشکێک و پەرستارەکانی، لەکاتی نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێک کە خەڵکی هیندستانە و لە هەولێر کار دەکات، گۆرانی هیندی لێدەدەن. پەرستارەکە دەڵێ:"بەو گۆرانییە هیندییە، ورەی کرێکارەکەمان بەرزکردەوە".
 
دڵدار سەدرەدین، کە وەکو پەرستار لە نەشتەرگەرییەکەدا بەشداربووە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نەخۆشێکی تەمەن 50 ساڵانیان گەیاندە نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ لە هەولێر، دوای پشکنین، دەرکەوت تووشی جەڵتەی دڵ بووە و باری دەروونیشی شڵەژابوو، بۆیە بەرلەوەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ بکەین، بیرمان لەوە کردەوە کە بە گۆرانی هیندی ورەی بەرزبکەینەوە و دڵخۆشی بکەین، بیرۆکەکەشمان سەریگرت".
 
کرێکارە هیندستانییەکە تەمەنی 50 ساڵانە و ناوی کۆشا هەوادار شارە، نزیکەی 10 ساڵە لە هەولێر کار دەکات.
دڵدار سەدرەدین دەڵێ: رۆژی 8ی ئایار، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوویان بۆی کردووە و شەبەکە و باڵۆنی دڵیان بۆ داناوە، ئێستاش تەندروستیی جێگیرە و لە نەخۆشخانە دەرچووە.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو پەرستارە گوتی: "لەکاتی جەڵتەی دڵدا، ئاسوودەیی و نەشڵەژان کاریگەریی ئەرێنی زۆری لەسەر نەخۆش دەبێت، بۆیە ئێمەش ئەو رێگەیەمان هەڵبژارد، تاوەکو بەئاسانی لەو مەترسییە رزگاری ببێت".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرمانخانەیەکی ئێران

چەند جۆرێک دەرمانی پێویست لە پارێزگای سنە دەستناکەون

جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە دەڵێ، بەشێک لە کێشەی کەمیی دەرمانیان بە بەکارهێنانی دەرمانی نێوخۆیی چارەسەرکردووە، بەڵام چەند جۆرێک دەرمانی تایبەت و پێویست لەو پارێزگایە دەستناکەون.