ئاسایشی دهۆک: سێ کەسمان بەهۆی بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر دەستگیر کرد

11-05-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک دەڵێت، سێ کەسیان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر دەستگیر کردووە.
 
لە راگەیێندراوێکی ئاسایشدا هاتووە: "گرووپەکە کاری بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەریان دەکرد، بۆیە دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی پارێزگای دهۆک ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا و سێ کەس دەستگیر کران."
 
دەشڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنیان، تۆمەتبارەکان مادەی کریستاڵ و هیرۆیینیان پێبووە "کە بە نیاز بوون بڵاوی بکەنەوە."
 
ئاسایش باس لەوە دەکات، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە بەگوێرەی مادەی 26 لە یاساکانی پەیوەست بە مادەی هۆشبەر مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. 
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر گومانیان لە بوونی مادەی هۆشبەر لە شوێنێک هەبێت پەیوەندیی بە ژمارە (106)ـی ئاسایشی پارێزگای دهۆک بکەن. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.