رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی ساڵەیی سنووری قەزای ئاکرێ کێشە لەنێوان دوو ماڵبات روویدا و تەقە کرا. گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ دەڵێت، "سێ کەس دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە."
رۆژی یەکشەممە، 11ـی ئایاری 2025، موقەدەم عیماد حوسێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەی گوندی ساڵەیی روویدا و بەو هۆیەوە تەقە کرا و ژنێک بریندار بوو.
وەک گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ دەڵێت، بە ماوەیەکی کەم دوای رووداوەکە، پۆلیس گەیشتنە شوێنەکە و سێ کەس لە هەردوولا دەستگیرکران و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
نێچیرڤان فەخرەدین، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە رووداوی گوت، "ئەو ژنە گولـلەیەک بەر پێی کەوتووە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە، ئێستا تەندروستیی جێگیرە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ