پۆلیسی سلێمانی: چوار کەس بە تۆمەتی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکان دەستگیرکران

11-06-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، چوار کەسیان بە تۆمەتی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکان دەستگیرکردووە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باس لەوە دەکات، دوو رووداوی جیا بووە و ئەوانەی دەستگیرکراون دووانیان قوتابین و دووانەکەی دیکەش ئەوانەن هاوکارییان کردوون.
 
رۆژی یەکشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی چەند تۆمەتبارێك كە بەنیازبوون لە رێگەی ئامێری بێتەل و مۆبایلەوە لە تاقیكردنەوە گشتییەكاندا گزی بكەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسەوە دەستگیربكرێن".
 
لەوبارەیەوە سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوو رووداوی جیا بوون؛ یەکێکیان خوێندکارێکی زانکۆ لە دەرەوە بە بێتەل وەڵامی پرسیارەکانی بە قوتابییەک گوتووە و هەردووکیان دەستگیرکراون. ئەوی دیکەش دوو برا بوون کە یەکێکیان قوتابی بووە و ئەوی دیکەش لە دەرەوە وەڵامی پرسیارەکانی پێگوتووە و هەردووکیان دەستگیرکراون".
 
پۆلیس ئاماژەی بەوەکرد، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیراوە بەسەر دوو ئامێری بێتەل و مۆبایل و چەند كەلوپەلێكی دیکە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا؛ تۆمەتبارەکان راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
 
لە 3ـی ئەم مانگەوە، تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.
 
لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان لە راگەیێندراوێکدا دوێنێ شەممە رایگەیاند، "بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو، تۆمارکردنی گزیکردن بە بلوتوز و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە؛ لە تاقیکردنەوەی یەکەم و دووەم 24 حاڵەتی گزیکردن تۆمارکراون. ئەمەش بەراورد بە ساڵانی رابردوو زۆر کەمە لە 117 هەزار قوتابی."
 
هەر دوێنی سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو 24 قوتابییە 18ـەیان قوتابی زانستی و شەشیان وێژەیی بوون".
 
ئەوانەی قۆپی دەکەن لە تاقیکردنەوەی ئەمساڵ بە خولی یەکەم و دووەمەوە بێبەش دەکرێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.