لە دهۆک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئاسانسوارێک دوو کرێکار بریندار بوون

11-06-2023
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە یەکێک لە باڵەخانەکانی سەنتەری شاری دهۆک لە کاتی کارکردندا، ئاسانسوارێک (ئەسکەلە) کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کرێکار بریندار بوون.
 
رووداوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 11-06-2023، بووە. د. عەبدوڵڵا ئیحسان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک بە رووداوی گوت، دۆخی تەندروستیی هەردوو بریندارەکە جێگیرە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە. 
 
ئەو دوو کرێکارەی کە بریندار بوون، دانیشتووی سەنتەری شاری دهۆکن. ئاسانسوارەکە لە قاتی حەوتەمەوە لەکار کەوتووە و کەوتووەتە خوارەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی مانگی سووری کورد لە رۆژئاوای کوردستان

مانگی سووری کورد لە حەسەکە: خەڵکی سڤیل پێویستیان بە دەرمان و خواردنە

بەرپرسی نووسینگەی مانگی سووری کورد لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، "بانگەواز لە هەموو خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەکەم بێن خوێن بە نەخۆش و نەخۆشخانەکانمان ببەخشن." هاوکات داوای هاریکاریی مرۆیی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات